باوکی زانیار: کوڕەکەم بەهۆی بیرو باوەڕی منەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە هەینی, 27 ژانویه 2012
دوای ئەوەی کە حوکمی لە سێدارەدانی زانیار مرادی تەمەن ٢٠ ساڵە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا، باوکی ناوبراو ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بەهۆی بیرو باوەری منەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. زانیار کە بەتۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان گیراوە ، ئێستاکە چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیەتی. زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە زانیار زۆر بە تووندی کەوتۆتە ژێر ئەشکەنجەو ئازاری کاربەدەستانی گرتوخانە و هەربەو هۆیەشەوە تووشی گرفتی جەستەیی زۆر بووە و تاکو ئیستاکەش لە پێدانی خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کراوە.
دوو بەندکراوی کورد حوکمی لەسێدارەدانیان پەسەند کرا پێنج شەممە, 26 ژانویه 2012
بەپێی بڕیاری قازی سەڵاوەتی سەرۆکی شوحبە ١٥ ی داداگای شۆڕشی شاری تاران ، پەروەندەی دوو بەندکاروی کورد لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دوای پەسەند کردنی لەلایەن دادگای باڵای کشوەریەوە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکە ڕەوانەی بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان کرا. ئەو دوو کەسە کە بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان زیندانی کراون ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە پێێ هەواڵی هرانا لەوبارەوە باوکی ئەو دوو بەندکراوە واتا لوقمان و زانیار مرادی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی گرتوخانە پێوەندیان
دێموکڕاتەکانی فینلاند هەوێنی یەکڕیزی و برایەتین! دووشەممە, 23 ژانویه 2012
رۆژی 21.01.2012، لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان کرایەوە و مراسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو. لەو مراسمەدا بۆ رێزگرتن لە کۆماری کوردستان بە شێوەیەک خەڵک بەشداری کردبوو کە چاوەڕوان نەکراو بوو. کوردستانیان و لایەنە کوردستانیەکان، بێ جیاوازی بەشداری ئەو مەراسمە بوون و پەیامیان پێشکەش کرد. نێوەرۆکی هەموو پەیام و نووسراوەکانیش هەر داوای یەکریزی و یەکدەنگی بوو بۆ گژداچوونەوەی دژمنانی کورد. کاتێ بەشداری بۆنە و رێ و ڕەسمەکانی دێموکڕاتەکان دەبی، بۆت دەردەکەوێ کە چەندە خەڵک لە دەوری دروشم و ئامانجەکانی حیزبی دامەزرێنەری کۆمار کۆبۆتەوە و لە گەڵ هەموو نەهامەتی و گلەیی و گازەندەیەک کە هەیانە،
ئه گه ر پیاوه تی کۆمه ڵه نه با،له وانه بووگڵکۆی بابم نه زانرابا له کوێیه! دووشەممە, 16 ژانویه 2012
ئه و کاته ی که حیزبی دێموکڕاتی کوردوستان ماڵی له گه ڵ حدکا کردبوو و په یتا په یتا باسی له پێداچوونه وه به ستڕاتیژی و تاکتیکی حیزب ده کرد وقسه ی له ئاڵووگٶڕه ناوخۆییه کان و هه و ڵ بۆ کردنه وه ی فه زاو که شوو هه وایه کی مولایمترهه بووو خه ریک بووخۆی له و ویشکه ڕویی ساڵا نی ڕابردووده دزیه وه،هومێدێکی زۆری خستبۆدڵوو ده رونه وه .ته نه خی ناکرێ که به خۆشیه وه،سه ره تایه ک له و گشته قه ولوو قه رارانه، به تایبه تی له و جێانه ی که به هێند گرتن و حورمه ت ده گه ڕێتیوه بۆ ڕاوو بۆ چوونی جیاواز له کۆمه ڵگای
نوێنەرانی خەڵک یان گوماشتەکانی ڕژیم؟ وەڵامێک به ڕاگەیاندنەکەی "بەرەی یەکگرتووی کورد" ئارام بوداغی دووشەممە, 16 ژانویه 2012
له ڕۆژانی ڕابوردوودا ڕاگەیاندنێک له لایەن کۆمەڵێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که ناوی خۆیان ناوه "بەرەی یەکگرتووی کورد" بڵاوکرایەوه. من دەمەوێ ڕای خۆم له سەر ئەو ڕاگەیاندنەی ئەوان دەربڕم که داوایان له خەڵک کردووه له هەڵبژاردنی مەجلیسی ئیسلامی ئێراندا بەشداری بکەن. بەر له هەموو شتێک ئەم پرسیارانه بۆ من دێته پێش، کام "بەره"؟ ئەم "بەرە"یه له چەند و له کام هێز و لایەن و کەسایەتی سیاسی و... ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و... پێکهاتووه؟ ئاخر بەره دەبێ دوو یان چەند حیزب و هێز، ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی سیاسی و...
سپای قودسی ڕژیم بڕێکی یەکجار زۆر پارەی خەڵك بە تاڵان دەبات سێ شەممە, 10 ژانویه 2012
بە دەیان کەس لە خەڵکی کاسبکاری ئێران کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کەوتوونە داوی بەربڵاوی سوپای قودسی ئێران و ئەو سوپایە دەست بەسەر دەیان میلیارد تمەن لە پارەی خەڵک دادەگرێت. بە پێی زانیاریەکان ئەو کەسانە لەگەڵ شەریکەیەک پێوەندی تجاریان هەبووە کە لە ولاتی ئیمارات بووە، ئەو شەریکە ئابوریە سەر بە سوپای قودسی ئیران بووە و کە بەشی بە خەڵک فرۆشتووە کە هەر بەشەی نرخەکەی بۆ فرۆشتن بە خەڵك ٦ دەفتەر بووە و ئەو کەسانەی کە بەشیان لەو شەریکە تجاریە کریوە بە پێی توانای ماڵی خۆیان بەشەکانیان
بۆ کۆچی ناوهختی ٢ ساڵهی کاک تهها عهتیقی تێکۆشهری رێ ئازادی ودڵسۆزی حیزب و گهلهکهمان. یەک شەممە, 25 دێسامبر 2011
به داخ و كهسهرێكی زۆرهوه رۆژی دووشهممه 9ی بهفرانبار (28ی دیسامبر سالی ٢٠٠٩) تێكۆشهری دێرین كاك تهها عهتیقی له وڵاتی سویس له تهمهنی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو بۆ ههمیشه ئێمه هاورێان ودۆستانی وبنهماڵه بهرێزهکهی بهجێهێشت، ئێستا ٢ ساڵ له مۆمی پر لهشانازی ئهو شۆرهسۆارهی رێ خهباتمان لێ کوژاوهتهوه، بهحهق ئهوانهی کاک تههایان دهناسی ولهگهڵی ژیان وهاوخهبات بوون، رهنگه بتۆوانن باس له وتایبهت مهندانه بکهن ،کهله ونهمرهدا ههبوون نهمر کاک تههای مامۆستالهشارهکهی خۆی دا تۆانیبووی زۆر زوو بهئهخلاقی
مەلائەحمەد شڵماشی (مەلا ئاوارە) .نووسینی: فەرەیدوون حەکیم¬زادە شەممە, 24 دێسامبر 2011
مەلائەحمەد کوڕی مەلامحەممەدئەمین هەمەوەندی (شپماشی) ساپی (1312ی هەتاوی- 1933ی زایینی) لە گوندی شپماشی سەر بە شاری سەردەشتی کوردستانی ئێران لە دایک بووە. قورئانی پیرۆز، ئیسماعیل¬نامە و ناگەهان¬نامە و کتێبە عەڕەبیەکانی لای باوکی خوێندوە، پاشان هەر لە گوندی خۆیان کتێبە عەڕەبییەکانی خوێندوە و بۆ درێژەدانی خوێندن چۆتە گوندی(بێژوێ) لە ناوچەی ئالانی سەردەشت و لە خزمەت مەلاساپح بێژوێ درێژەی بە فێر بوونی زانست داوە. مەلائەحمەد جگە لە کۆکردنەوەگ توێشوی زانست و وانەی ئایینی دپی بۆ ئازادی
کیانوش ڕۆستەمی وەرزشوانی کورد بوو بە پاڵەوانی یەکەمی دنیا هەینی, 11 نوامبر 2011
لە میانەی کێبەرکێیەکانی جیهانی بۆ هەڵگرتنی قورسایی کە لە وڵاتی فەڕانسە بەڕێوەدەچێ ، وەرزشوانی بە تواناو پاڵەوانی کورد کیانوش ڕۆستەمی توانی پلەی یەکەمی دنیا وەدەست بێنێت و ببێتە پاڵەوانی یەکەمی دنیا. لە کاتێکدا کە کیانوش لەژێر ڕێنوێنیەکانی ڕاهێنەرە کوردەکەی خۆی و تیپی نیشتمانی ئێران واتا کورش باقری دا و لەسەر سەکۆی کێبەرکێ بە زمانی کوردی لەگەڵ یەک دەدوان ، لە حەرەکەتی یەکزەربی دا توانی ١٦٩ کیلۆ گەرەم بباتە سەر ، تاکو لە حەرەکەتی یەکزەرب دا پلەی سێیەم مسۆگەر بکات،، لە حەرەکەتی یەکزەربی دا
یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی سوید پشتیوانی خۆی لە مانگرتوانی شاری ستکهۆڵم ڕادەگەیەنێ چوار شەممە, 02 نوامبر 2011
هەر وەیە هەموو لایەک ئاگادارن ماوەیەکە کۆمەڵێك لە پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی سوید ، بە مەبەستی دیپۆرت نەکردنەوەیان بۆ ئێران و پێدانی مافی پەنابەری ،لە * سێرگیلس تۆریەت* ی شاری ستکهۆڵم دەستیان داوەتە مانگرتن. ئەو کەسانە کە لە تێکۆشەرانی دێرین و چالاکوانانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوون، ساڵانێکی دوورودرێژ بە دژی سیاسەتە چەوتەکانی ڕژیمی کوردکوژ ودڕندەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکیان نواندووە و ئێستاکە لە ژێر خێمە ولە کەش و هەوای ساردی وڵاتی سوید
ڕامانێک و ڕاوستانێک له سهر قسهکانی ئهو دۆاێانهی بهڕێز هیجریی له سهر یهکگرتنهوهێ هاوڕیانی پێشوویی! شەممە, 29 ئۆکتۆبر 2011
وتووێژیی ئهو دواێانهی بهڕێز مستهفا هیجریی سکرتێریی حدکا له گهڵ تیشک تیڤی ( بهتاێبهتی ئهو بهشه له سهر هاوڕیانی پێشوویی و پرسی یهکگرتنهوه) ههڵا و ههنگامهی لێکهوتهوه. ئهو ههڵا و ههنگامییه پهتر لهوه که له سهر ناوهرۆکی قسهکانی ئهو بهڕێزه بێت، زۆرتر له سهر شێوازیی دهربڕینهکه بوو. دیاره ئهو شتێکی سهیر نییه که مرۆڤهکان له دهربڕین دا جیاوازیان ههبێت و یهکێک ڕهوانتر و گۆاراتر، و بهوهشهگهلی بریقهداروه قسهبکا له کهسێکیتر. له نێو سیاستمدارانی جیهانیش دا شتگهلی وهها دێته پێش، ههر کهس ئۆباما له ههمبهر بووش دا بهراورد بکا
ئەگەر دەسەڵاتی کوردی رێگام لێنەگرێ پەلاماری ئەو سەگە دەد شەممە, 15 ئۆکتۆبر 2011
ئەو سەگەی کە ساڵەهای ساڵە خۆی بەشێر بەخەڵک ناساندوەو رۆژ بەرۆژ خاکی کوردستان داگیر دەکات و کەڵپی بەخوێنی رۆڵەکانمان سور دەکات، گرۆڵەی کەوتۆتە لێژی و کاتی ئەوە هاتوە کورد تۆلەی خۆی لێبکاتەوە.ئێمە پێمان وایە، دەبێ لەکاتی خۆیدا تفەنگی سیاسی و لەشکری بتەقێنین، رژێمی سوریا لەبەردەمی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی رەش بووە و کاتی ئەوە هاتوە کورد ببێتە کارتێکی سیاسی و لەشکری لەبەرانبەر بە رژێمی سوریادا. ئەوەی ئێمە دەیبینین دەسەڵاتی خوارووی کوردستان، هەڵوێستێکی لاوازی هەیە لەبەرانبەر پێشێلکاریەکانی رژێمی سوری