| ژماره‌یه‌ك له کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس به پۆشینی کفن بۆ ده‌بڕینی ناڕهزایهتیلهبهردهم ده‌رگای سه‌فاره‌تی ئێران له وڵاتی سوئیس ئاماده بوون تاکو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ زیادبوونی گوشار بۆسه‌ر چالاکوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه به گوێ سه‌رانی ڕژیم بگه‌یه‌نن. کورده‌کان له کاتێکدا که وێنه‌ی مه‌حکومکراوانی کورد به ئیعدامیان له‌سه‌ر سنگی خۆیان دابوو ، به ده‌ربڕینی ناڕه‌ازایه‌تی خوازیاری هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌کان بوون. له کۆتاییدا خه‌ڵکه‌که به نیشانه‌ی ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆیان له مه‌ڕ توندوتیژیه‌کانی ڕژیمی ئێران ، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌سته گوڵێکی ڕه‌شیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌فاره‌تی ڕژیم له سوئیس به‌جێهێشت.|  |  || بۆچوون1
106
| |