| خه‌لیل به‌هرامیان له دیمانه‌یه‌کدا که کاوه قوڕه‌یشی له‌گه‌ڵیدا ساز داوه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه‌که قازی مورته‌زه‌وی په‌روه‌نده‌ی سێ کوردی مه‌حکوم به ئیعدامی به ناوه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌هاد وه‌کلیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریانی ون کردووه تاکو پێش به پێداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌کانیان بگرێت، تا ئه‌و جێگایه‌ی که چه‌ندین جار هه‌وڵی توندی بۆ جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئه‌و چه‌ند که‌سه خستۆته گه‌ڕ.
به‌هرامیان وه‌کیلی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ڕایگه‌یاند که * ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی ده‌فته‌ری دادستانی ئێستاکه‌ی تاران به ئه‌وی گوتووه که په‌روه‌ندی پێداچوونه‌وه به حوکمی که‌مانگه‌ر چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌ستی دادستان گه‌یشتووه‌و ئه‌و په‌روه‌نده‌یه تاکو ئێستا له مێزی دادستان دابووه‌و ئاشکرا نه‌کراوه.
دادستانی ئه‌و کاتی تاران واتا مورته‌زوه‌ی به بیانوی جۆراوجۆر په‌روه‌نده‌ی ئه‌و مه‌حکوم کراوانه‌ی شاردۆته‌وه‌و چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر به وه‌کلیل و بنه‌ماڵه‌ی به‌نداکراوه‌کانی ڕاگه‌یاندووه که په‌روه‌نده‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ون بوون دۆخی پێڕاگه‌یشتنیان ناڕوونه. به‌هرامیان ڕاگه‌یاندووه که مورته‌زه‌وی فه‌رمانی به جێنشینی خۆی واتا سالاری کیا داوه که په‌روه‌نده‌ی ئه‌و سێ که‌سه له مێزی دادستانیدا ڕابگرێ و هیچ هه‌نگاوێك جێبه‌جێ نه‌کات تاکو له کاتی پێویست دا بتوانێ حومه‌کانیان جێبه‌جێ بکات.|  |  || بۆچوون173
1075
| |