| دوای ئه‌وه‌ی که دیپلۆماتێکی سه‌فاره‌تی ئێران له نۆروێژ به‌ناوی مه‌حه‌ممه‌د ڕه‌زا حه‌یده‌ری به نیشانهیناڕهزایهتی ده‌ربڕین نسبه‌ت به توندوتیژی ڕژیم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ئێران ، ده‌ستی له‌کار کێشایه‌و دواتریش ده‌وڵه‌تی نۆروێژ مافی په‌نابه‌ری به‌و دیپلۆماته دا، گرژی و ئاڵۆزیه‌کان نێوان تاران و ئۆسڵۆ ته‌شه‌نه ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هاته ئاراوه که ڕۆژی 24ی فێوریه ڕژیمی ئێران به بانگهێشتنی سه‌فیری نۆروێژ له‌تاران به‌شێوه‌ی ره‌سمی نسبه‌ت به پێدانی مافی په‌نابه‌ری به حه‌یده‌ریان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆروێژه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی و دواتریش داوای له ده‌وڵه‌تی نۆروێژ کرد که ده‌بێ دیپلۆماتێکی خۆی به فه‌وری له تاران بخاته ده‌ره‌وه.دوابه‌دوای ئه‌و کاره‌ی ڕژیمی ئێران وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ وه‌ك دژکرده‌وه‌یه‌ك ڕۆژی 3ی مارس داوای له ئێران کرد که ده‌بێ ئه‌ویش دیپلۆماتێکی خۆی له نۆروێژ ده‌ربکات.|  |  || بۆچوون40
171
| |