| دنیای منداڵی شیرینه و ده ریایه که پڕه له بیره وه ری جوان و سه یر که هه رگیز له بیر ناکرێن.مرۆڤ هه تاکوو پێی ده چێته ناو گۆڕ ئه و بیره وه ریه شیرینانه ی منداڵی له بیر ناکات هه ر وه کوو چۆن دنیای منداڵی شیرینه جار جاره ش تاڵ و کوتره و.. که تاڵیه کانیشی قه ت له بیر ناچن.. زۆر جار هه یه له و ته مه نه م دا که سی و شه ش ساڵمه کاریکم کردوه سێ یا چوار مانگ به ر له ئێستا.. هه ر له بیریشم چۆته وه به ڵام قه ت ئه و جوانی و تاڵیانه م له بیر ناچیته وه که به منداڵی ئاوێته ی ژیانی من بوون .. له بیرمه هه موو رۆژێ به منداڵی دارێکی شیوه گۆچانیم ده کرده ئه سپ و له ته به نێکم تێ ده خست و وه کوو ئه سپ سواری ده بوموو زۆریشم دڵ پێ خۆش بوو و که یفم پێ ده هات زۆر به ی شه وانه ئه و شتانه ی که بۆ خۆم پێم جوان بوون له ناو جێگا له گه ڵیان ده نووستم ،، وه کوو پێڵاوی تازه و ئه سپه دارینه که م و هه ر شتیک که که ڵکم لێ وه رده گرت بۆ یاری رۆژانه م دوایی که خه وم قورس ده بوو دایکم ده هات به دزی منه وه هه موو شته کانی له پاڵ ده ردێنام و له شوینکی داده نان تا وه خه به ر ده هاتم،،
به منداڵی هیچ نه مده زانی که دنیا چه نده گه وره یه پێم وابوو که دنیا ته نها هه ر گونده بچکۆلانه که ی خۆمانه که به شاخ و زنجیره چیا ده وره ی دراوه پێم وابوو ئه گه ر له و شاخو کیوانه به ولاوه هه موو هه ر تاریکاییه و ئاسمانه ..له بیرم دێت که ئه وه نده منداڵ بووم ناوی دایک و باوکی خۆمم نه ده زانی زور جار خه ڵک لێی ده پرسیم ناوی باوکت چییه ئه منیش ده مگوت ناوی بابمه... له بیرمه جارێک دایکم ده یکوت غه م و مه راقان (مه راق) ده خۆم منیش نه مده زانی غه مو مه راق چییه و له واتاکه ی حاڵی نه ده بووم و وام ده زانی غه م و مه راق شتێکی خواردنن و بۆ خواردن چێژیان خۆشه .. بیانووم گرت گوتم دایه برسیمه و هندیکم غه م و مه راق بۆ بێنه دایکیشم هه ستا بابۆڵه یه ک ماستی بۆ هێنام و ئه منیش گوتم بابۆڵه ماست ناخۆم.. حه تمه ن هه ر غه مو مه راقان ده خۆم ده بێ بۆم ساز که ی هه ر ئیستا ... دایکم گوتی رۆڵه ئه گه ر گه وره بووی غه مو مه راقان ده خوی ئیستا زور منداڵی .. منیش ده ستم کرد به گریان هه ر ئیستا بابۆلێکم غه م و مه راق ده وێن و ده بێ بۆم ساز که ی.
دایکم زوری هه وڵ دا که په شیمانم کاته وه به ڵام فایده ی نه بوو ناچار دایکم گوتی باشه به ڵام به شه رتێک ژیر ببیه وه و نه گری منیش قه ولم دا ئه گه ر مه راق و غه مم بۆ بێنێ چیتر نه گریم دایکم گوتی به یانی ده چم بۆ شار هندیکت بۆ دینم به و قه ولوو قه راره ژیر بوومه وه و تا به یانی لێی خه وتم به یانی دایکم رۆیشت بۆ شار و منیش له خوشی ئه وه ی که دایکم که هاته وه غه م و مه راقان ده خوم له که وڵی خۆمدا جیگام نه ده بۆوه ..
ئیواره که دایکم هاته وه به پێکه نینه وه گوتی وه ره یه ک تووره که غه م و مه راقم بۆ هێناوی که چاوم به تووره که که که وت له خۆشیان هه ر خه رک بوو شا گه شکه ببم که کردمه وه پڕ بوو له جۆره ها نوقڵ و شیرینی له بیرمه هه تا بۆ خوم وه ره ز نه بووم دوای سێ چوار مانگ هه ر نوقلم ده خواردن و وام ده زانی غه م و مه راقن به منداڵی غه مو مه راقیش هه ر وه کوو نوقڵ وان ئه گه ر تالیش بن که گه وره بووی شیرین ده بن و ده بنه بیره وه ریه ک|  |  || بۆچوون48
357
| |