| ڕێکه‌وتی 16 ـ 03 ـ 2010 کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ له سه‌ر بانگه‌وازی کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردییهکانبه پشتیوانی هێزه سیاسی‌یه‌کانی شاری لینشۆپینگ له کاتژمێر 4 ی ئێواره بۆ ڕێز گرتن له شه‌هیدانی شاری هه‌ڵه‌بجه له یه‌کێک له گۆره‌پانه‌کانی شاری لینشۆپینگ کۆبوونه‌وه. سه‌ره‌تا له لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری یادی هه‌ڵه‌بجه داوا له به‌شداربووان کرا که به ئاراسته‌یه‌کی ڕێک‌وپێک به شه‌قامی سه‌ره‌کی شاردا به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شار وه‌رێ بکه‌ون. به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای سوئێد و ده‌یان وێنه له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها نووسینی جۆراوجۆر به زمانی سوئێدی به شێوه‌یه‌کی جوان و هێمنانه به شه‌قامی سه‌ره‌کی شاردا به‌ره‌و گۆره‌پانی دیاری کراو وه‌رێ که‌وتن. له ماوه‌ی ڕێگادا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌شێک له شه‌قامی سه‌ره‌کی شار به‌سترا بوو، له لایه‌ن چه‌ند که‌س له مێرمنداڵانه‌وه زیاتر له سه‌دان نوسخه له وتارێک که به زمانی سوئێدی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ئاماده کرا بوو به سه‌ر ڕێبواران و خه‌ڵکی سوئێدی دا دابه‌ش ده‌کرا و زانیاریان له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بڵاو ده‌کرایه‌وه.دوای ماوه‌یه‌ک ڕێپێوانی هێمنانه کاتژمێر 4:45 خوله‌ک گه‌یشتنه گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شار و به درووست کردنی بازنه‌یه‌ک له گۆره‌پانه‌که‌دا و به هه‌ڵکردنی مۆم و سێ خوله‌ک بێ ده‌نگی سرنجی ڕێبوارانی گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. شایانی باسه که له لایه‌ن یه‌کێک له ڕۆژنامه سه‌ره‌کی و به‌ناوبانگه‌کانی شاری لینشۆپینگ به ناوی کۆڕێن ڕێپۆرتاژی تایبه‌ت ئاماده کرا و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له سه‌ر ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی خۆیان له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێکی کورتیان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌م ڕۆژه بڵاو کرده‌وه. به‌شدارانی یادی هه‌ڵه‌بجه به دانانی گوڵ و هه‌ڵکردنی مۆم له به‌رده‌م وێنه‌ی یه‌کێک له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید عومه‌ر خاوه‌ر و منداڵه‌که‌ی که وه‌ک سیمبوولی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێهاتووه کۆتای‌یان به یادی هه‌ڵه‌بجه هێنا. جێی ئاماژه‌یه که به‌شێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ به ناوی 5 کۆمه‌ڵه‌ی کوردی و هه‌روه‌ها 8 هێزی سیاسی و له ژێر ناوی کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردی‌یه‌کان به پشتیوانی هێزه سیاسی‌یه‌کانی شاری لینشۆپینگ به یه‌کگرتوویی خۆیان ساڵانه کۆڕیادو ڕێ‌وڕه‌سم و سیمیناری جۆراوجۆر پێک دێنن و به‌م شێوه‌یه زیاتر کورده‌کان بۆ کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ن.
پێکهێنه‌رانی ئه‌م ڕێپێوانه بریتین له: کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی کۆمه‌ڵه‌ی که‌م‌ئه‌ندامان و به ساڵاچوان کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتیکی کوردییه‌کیه‌تی کوردان له شاری لینشۆپینگ ڕێکخراوی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندرووستی کوردهه‌روه‌ها کۆمیته‌ی هاوکاری حیزبه سیاسی‌یه کوردستانی‌یه‌کان له شاری لینشۆپینگ پێک هاتووه له: یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان پارتی دێموکراتی کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران حیزبی شیوعی کوردستان سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ڕێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان 16 ـ 03 ـ 2010
|  |  || بۆچوون2
89
| |