بێوران: مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌‌، سه‌رده‌شت، ئه‌نفال ،.....له‌ به‌ریتانیا کرایه‌وه‌
         نوێترین هه‌واڵه‌کان:

بۆخوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی نوسه‌رو لێکۆڵه‌ر په‌رهام فه‌رج پوور لێره‌ کرته‌ بکه‌ن.
aaaaaaaaa.jpg
    parham_jarajpori2.gif
به‌دوای ناوی خۆش و شیاودا بۆ منداڵه‌که‌ت ده‌گه‌ڕێی لێره‌ کرته‌ بکه.‌
aaaaaaaaa.jpg
    nilia.png

 
  kurdstanukurd.jpg
aaaaaaaaa.jpg
  shahid.jpg
aaaaaaaaa.jpg
  lawan.jpg
aaaaaaaaa.jpg
  darawa.jpg
 
فیلمی خۆپێشاندانه‌کانی ئێران به‌دژی ڕژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئاخوندی.
aaaaaaaaa.jpg
    tzahrat.jpg


میوان: 7
ئه‌ندام: 0
ئه‌ندام له‌و لاپه‌ڕه‌دا: 4
ڕێژه‌ی ئه‌ندامان: 34, نوێترین ئه‌ندام: soohoofidim4a2

hiwa_jaf.jpgڕه‌نگه‌ که‌م بن ئه‌و لاوانه‌ی که‌ له هه‌نده‌ران ده‌ژین ، خۆشه‌ویستی بۆ کوردستان وایان لێ بکات

که‌ بێ وچان هه‌وڵ و توانای خۆیان بۆ پێناسه‌ کردنی شه‌هیدانی کوردستان و له‌ هه‌مان کاتدا نیشاندانی ئه‌و زوڵم و زۆریه‌ی له‌ جوار پارچه‌ی کوردستان له‌ میلله‌تی کورد کراوه‌ بخه‌نه‌ گه‌ڕ.

mnoment02.jpgکاك هیوا جاف یه‌کێکه‌ له‌و لاوانه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌رك و مانوو بوونی خۆی به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خش به‌ نیشانه‌ی وه‌فاداری به‌ شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان مۆنۆمێنتێکی زۆر به‌ نرخی له‌ شاری پێتێربرو له‌ وڵاتی به‌ریتانیا هه‌ڵکه‌وتو له‌ 100 کیلۆمه‌تری له‌نده‌ن بۆ شه‌هیدانی کوردستان دروست کردووه‌.

کاک هیوا جاف له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی بێوران ڕایگه‌یاند که‌ بیرۆکه‌ی ئه‌و کاره‌ هی خۆی بووه‌ که‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واو کاری بۆ کردووه‌.
کاک هیوا ده‌ڵێ کار کردن بۆ پرۆژه‌یه‌کی له‌وجۆره‌ زۆر ئاسان نییه‌ چوونکه‌ به‌ داخه‌وه‌ لای زۆر که‌س له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی له‌ پێش کوردایه‌تییه‌.
کاک هیوا ڕیاگه‌یاند که‌ له‌ هیچ وڵاتێکی دنیادا مۆنۆمێنتێکی له‌و جۆره‌ که‌ تایبه‌ت بێ به‌ شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تا ئێستا بوونی نییه ‌و ئه‌وه‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ که‌ کاری له‌و جۆره‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات.

monoment5.jpgکاک هیوا ده‌ڵێ من که‌ شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌م له‌و منۆمێنته‌دا کۆکردۆته‌وه‌ مه‌به‌ستم ته‌نیا نیشاندانی کوردستانی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵک بووه‌.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر کاک هیوا جاف پێویسته‌ بگوترێ که‌ ناوبراو  له‌ دایك بووی باشوری کوردستانه‌ که‌ له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا کوردستانی به‌جێ هێشتووه‌ و ماوه‌ی 11 ساڵه‌ له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژی و ئێستاکه‌ش بۆ دوو ناوه‌ندی به‌ریتانیایی به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خش کاری وه‌رگێڕان ده‌کات و له‌ هه‌مان کاتیشدا خوێندکاره‌.
کاک هیوا ئاواتی خزمه‌ت کردن به‌ کوردو کوردستانه‌.

ماڵپه‌ڕی بێوران وێرای ده‌ستخۆشی له‌ کاک هیو اجاف ، هیوای سه‌رکه‌وتن له‌‌ کاره‌کانیدا بۆ خزمه‌تکردن به‌ کوردستانی گه‌وره‌وه‌ و یه‌کگرتوو به‌‌ ئاوات ده‌خوازێت و له‌ هه‌مان کاتیشدا سپاسی بێ پایان بۆ ناردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ و وێنانه‌ پێشکه‌ش به‌ کاک هیوا ده‌که‌ین.

بۆ بینینی ته‌واوی وێنه‌کانی ئه‌و منۆمێنته‌ لێره‌ کرته‌ بکه‌
 




| چاپ کردن|ناردن بۆ هاورێیه‌ك || بۆچوون12




 



هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حدکا و حدک



به‌ باشی ده‌زانم

به‌باشی نازانم

نازانم



ئاماده‌ کردن bewran
ده‌نگه‌کان: 147
ڕاپرسیه‌کانی پێشووتر


All right reserved to BewranNews
هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ بێوران نیوز
Designed by: Ibrahim Azizi