سه‌ردێڕی هه‌واڵ: کورده‌کانی دانیشتوی سوئیس به باڵای کفن پۆشه‌وه چوونه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران
(LAN_PRINT_86 سیاسی)
LAN_PRINT_94 bewran
Monday 08 February 2010 - 17:33:31
ژماره‌یه‌ك له کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس به پۆشینی کفن بۆ ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی
له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌فاره‌تی ئێران له وڵاتی سوئیس ئاماده بوون تاکو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ زیادبوونی گوشار بۆسه‌ر چالاکوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد له‌لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه به گوێ سه‌رانی ڕژیم بگه‌یه‌نن.
کورده‌کان له کاتێکدا که وێنه‌ی مه‌حکومکراوانی کورد به ئیعدامیان له‌سه‌ر سنگی خۆیان دابوو ، به ده‌ربڕینی ناڕه‌ازایه‌تی خوازیاری هه‌ڵووه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌کان بوون.
له کۆتاییدا خه‌ڵکه‌که به نیشانه‌ی ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆیان له مه‌ڕ توندوتیژیه‌کانی ڕژیمی ئێران ، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌سته گوڵێکی ڕه‌شیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌فاره‌تی ڕژیم له سوئیس به‌جێهێشت.
ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن بێوران
( http://www.bewran.com/news.php?extend.583 )