بێوران: خه‌لیل به‌هرامیان: مورته‌زه‌وی په‌روه‌نده‌ی 3 مه‌حکومکراوی کورد به‌ ئیعدامی شاردۆته‌وه‌


سه‌ردێڕی هه‌واڵ: خه‌لیل به‌هرامیان: مورته‌زه‌وی په‌روه‌نده‌ی 3 مه‌حکومکراوی کورد به‌ ئیعدامی شاردۆته‌وه‌
(LAN_PRINT_86 سیاسی)
LAN_PRINT_94 bewran
Monday 08 February 2010 - 17:42:03

xalil_bahramian.jpgخه‌لیل به‌هرامیان له‌ دیمانه‌یه‌کدا که‌ کاوه‌ قوڕه‌یشی له‌گه‌ڵیدا ساز داوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌

که‌ قازی مورته‌زه‌وی په‌روه‌نده‌ی سێ کوردی مه‌حکوم به‌ ئیعدامی به‌ ناوه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌هاد وه‌کلیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریانی ون کردووه‌ تاکو پێش  به‌‌ پێداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌کانیان بگرێت، تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ چه‌ندین جار هه‌وڵی توندی بۆ جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ خستۆته‌ گه‌ڕ.

به‌هرامیان وه‌کیلی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ڕایگه‌یاند که‌ * ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسی ده‌فته‌ری دادستانی ئێستاکه‌ی تاران به‌ ئه‌وی گوتووه‌ که‌ په‌روه‌ندی پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی که‌مانگه‌ر چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ ده‌ستی دادستان گه‌یشتووه‌و ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ تاکو ئێستا له‌ مێزی دادستان دابووه‌و ئاشکرا نه‌کراوه‌.

دادستانی ئه‌و کاتی تاران واتا مورته‌زوه‌ی به‌ بیانوی جۆراوجۆر په‌روه‌نده‌ی ئه‌و مه‌حکوم کراوانه‌ی شاردۆته‌وه‌و چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ وه‌کلیل و بنه‌ماڵه‌ی به‌نداکراوه‌کانی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ په‌روه‌نده‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ون بوون دۆخی پێڕاگه‌یشتنیان ناڕوونه‌.
به‌هرامیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ مورته‌زه‌وی فه‌رمانی به‌ جێنشینی خۆی واتا سالاری کیا داوه‌ که‌ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌ له‌ مێزی دادستانیدا ڕابگرێ و هیچ هه‌نگاوێك جێبه‌جێ نه‌کات تاکو له‌ کاتی پێویست دا بتوانێ حومه‌کانیان جێبه‌جێ بکات.




ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن بێوران
( http://www.bewran.com/news.php?extend.584 )