سه‌ردێڕی هه‌واڵ: مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت، ئه‌نفال ،.....له به‌ریتانیا کرایه‌وه
(LAN_PRINT_86 هه‌مه‌ڕه‌نگ)
LAN_PRINT_94 bewran
Monday 08 February 2010 - 18:57:40
ڕه‌نگه که‌م بن ئه‌و لاوانه‌ی که له هه‌نده‌ران ده‌ژین ، خۆشه‌ویستی بۆ کوردستان وایان لێ بکات
که بێ وچان هه‌وڵ و توانای خۆیان بۆ پێناسه کردنی شه‌هیدانی کوردستان و له هه‌مان کاتدا نیشاندانی ئه‌و زوڵم و زۆریه‌ی له جوار پارچه‌ی کوردستان له میلله‌تی کورد کراوه بخه‌نه گه‌ڕ.
کاك هیوا جاف یه‌کێکه له‌و لاوانه که له‌سه‌ر ئه‌رك و مانوو بوونی خۆی به شێوه‌ی خۆبه‌خش به نیشانه‌ی وه‌فاداری به شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان مۆنۆمێنتێکی زۆر به نرخی له شاری پێتێربرو له وڵاتی به‌ریتانیا هه‌ڵکه‌وتو له 100 کیلۆمه‌تری له‌نده‌ن بۆ شه‌هیدانی کوردستان دروست کردووه.
کاک هیوا جاف له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی بێوران ڕایگه‌یاند که بیرۆکه‌ی ئه‌و کاره هی خۆی بووه که بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واو کاری بۆ کردووه.
کاک هیوا ده‌ڵێ کار کردن بۆ پرۆژه‌یه‌کی له‌وجۆره زۆر ئاسان نییه چوونکه به داخه‌وه لای زۆر که‌س له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی له پێش کوردایه‌تییه.
کاک هیوا ڕیاگه‌یاند که له هیچ وڵاتێکی دنیادا مۆنۆمێنتێکی له‌و جۆره که تایبه‌ت بێ به شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تا ئێستا بوونی نییه و ئه‌وه بۆ یه‌که‌مجاره که کاری له‌و جۆره به ئه‌نجام ده‌گات.
کاک هیوا ده‌ڵێ من که شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌م له‌و منۆمێنته‌دا کۆکردۆته‌وه مه‌به‌ستم ته‌نیا نیشاندانی کوردستانی گه‌وره به خه‌ڵک بووه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر کاک هیوا جاف پێویسته بگوترێ که ناوبراو له دایك بووی باشوری کوردستانه که له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا کوردستانی به‌جێ هێشتووه و ماوه‌ی 11 ساڵه له هه‌نده‌ران ده‌ژی و ئێستاکه‌ش بۆ دوو ناوه‌ندی به‌ریتانیایی به شێوه‌ی خۆبه‌خش کاری وه‌رگێڕان ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا خوێندکاره.
کاک هیوا ئاواتی خزمه‌ت کردن به کورد‌و کوردستانه.
ماڵپه‌ڕی بێوران وێرای ده‌ستخۆشی له کاک هیو اجاف ، هیوای سه‌رکه‌وتن له کاره‌کانیدا بۆ خزمه‌تکردن به کوردستانی گه‌وره‌وه و یه‌کگرتوو به ئاوات ده‌خوازێت و له هه‌مان کاتیش‌دا سپاسی بێ پایان بۆ ناردنی ئه‌و هه‌واڵه و وێنانه پێشکه‌ش به کاک هیوا ده‌که‌ین.
بۆ بینینی ته‌واوی وێنه‌کانی ئه‌و منۆمێنته لێره کرته بکه
ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن بێوران
( http://www.bewran.com/news.php?extend.585 )